تا به که ی دوور له چاوی له یلا بم
دوور له ئـاوایی شێـت و شـه یدا بم
مه ست و ڕیسوا له کێو و سه حرا بم
دوور له یاران له بـه حری غه م دابـم
ڕووحه که م ئێسته دوور له یارانم
دوور له گـۆوه ندی چاو خـومارانم
بولبــولم جێ هـه واری من باغه
ده چمه وه جێ هه واری جارانم
ڕووحه که م نه ونه مامی گوڵزارم
بــۆ ویســـالت بــه دڵ فیــــداکـــارم
ڕۆژ و شــه و شیـن و زاریه کارم
بۆ فه له ک ڕۆیی ده نگی هاوارم
هات به هاری به هاری ڕه نگینم
پــه رچــه مت لاده گیــانه بتـبینـم
به سیه تا که ی جفا؟ گوڵی سورم
زۆر په شۆکاوه قه لبی غه مگینم
تێکستی ئاهه نگی مامۆستا ماملێ
نظرات شما عزیزان:
برچسبها: مامۆستا ماملێتابه که ی